Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 39

 kashma ڕابردوو، ئێستا، ئایینده‌
نێردراوە لەلایەن kashma لە
ڕابردوو، ئێستا، ئایینده‌; زاهیر زانا

كاتێك له‌باره‌ی رابردوو و ئێستا و ئاینده‌وه‌ ده‌دوێین كارتێكه‌ری سه‌ره‌كی و بناغه‌ی پۆلێنكردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ زه‌مه‌نه‌ و رۆڵێكی كارا و گرنگی هه‌یه‌ و باگراوندی ته‌واوی ژیانی ئێمه‌یه‌ و سوته‌مه‌نی و خۆراكمانه‌، رابردوو هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌تێپه‌ڕیین و ئیتر ناتوانین رۆڵێكی به‌رچاوی تێدا بگێڕین، ئیستا كاتی فرمان و جوڵه‌ و كاركردنه‌ و ده‌بێت په‌ڕه‌ی ژیانی تیا بنه‌خشێنین و هه‌نگاوی تێدا هه‌ڵبگرین و كاری رێك و پێك و ناوازه‌ی تیا ئه‌نجام بده‌ین و به‌ردی تیا بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌رد، تا قه‌ڵای ژیانێكی ئاسوده‌ و ئارام و ڕێك و پێكی تیا بنیاد بنێین

ئاینده‌ هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌ و پلان و ستراتیژانه‌یه‌ كه‌بۆ داهاتووی ژیانمان ده‌یكێشین و كێشاومانه‌ و به‌شێك له‌ ئامانج و هیواو خه‌ونه‌كانمانی له‌خۆگرتووه‌، ده‌بێت بزانین به‌شێكی زۆر له‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتووه‌كان باش مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ‌ زه‌مه‌نه‌دا و به‌شێك له‌شكستی شكستخواردوان گوێنه‌دانه‌ به‌زه‌مه‌ن به‌هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه‌، مرۆڤ ناتوانێت بێ رابردوو بژی، چونكه‌ به‌شێكی ئێستای رابردووی
هەوڵی درێژکراو
ڕابردوو، ئێستا، ئایینده‌; زاهیر زانا
كاتێك له‌باره‌ی رابردوو و ئێستا و ئاینده‌وه‌ ده‌دوێین كارتێكه‌ری سه‌ره‌كی و بناغه‌ی پۆلێنكردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ زه‌مه‌نه‌ و رۆڵێكی كارا و گرنگی هه‌یه‌ و باگراوندی ته‌واوی ژیانی ئێمه‌یه‌ و سوته‌مه‌نی و خۆراكمانه‌، رابردوو هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌تێپه‌ڕیین و ئیتر ناتوانین رۆڵێكی به‌رچاوی تێدا بگێڕین، ئیستا كاتی فرمان و جوڵه‌ و كاركردنه‌ و ده‌بێت په‌ڕه‌ی ژیانی تیا بنه‌خشێنین و هه‌نگاوی تێدا هه‌ڵبگرین و كاری رێك و پێك و ناوازه‌ی تیا ئه‌نجام بده‌ین و به‌ردی تیا بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌رد، تا قه‌ڵای ژیانێكی ئاسوده‌ و ئارام و ڕێك و پێكی تیا بنیاد بنێین

ئاینده‌ هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌ و پلان و ستراتیژانه‌یه‌ كه‌بۆ داهاتووی ژیانمان ده‌یكێشین و كێشاومانه‌ و به‌شێك له‌ ئامانج و هیواو خه‌ونه‌كانمانی له‌خۆگرتووه‌، ده‌بێت بزانین به‌شێكی زۆر له‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتووه‌كان باش مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ‌ زه‌مه‌نه‌دا و به‌شێك له‌شكستی شكستخواردوان گوێنه‌دانه‌ به‌زه‌مه‌ن به‌هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه‌، مرۆڤ ناتوانێت بێ رابردوو بژی، چونكه‌ به‌شێكی ئێستای رابردووی دروستیكردووه‌ و هه‌ر زانست و نه‌ته‌وه‌ و مرۆڤێكیش رابردوویه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و بۆته‌ به‌شێك له‌ئه‌زموونی و شانازی و ژیانی، به‌ڵام ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌رابردوودا بژین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا ژیاین و له‌ئێستا دوور كه‌وتینه‌وه‌ به‌ره‌و خه‌یاڵ و خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌ڕۆین و وامان لێدێت ته‌نها ئاه بۆ رۆژه‌ سه‌خته‌كانی و خۆزگه‌ش بۆ رۆژه‌ شاده‌كانی هه‌ڵبكێشین و له‌واقعمان دوور ده‌خاته‌وه‌ و له‌ئێستامان داده‌بڕێت و كاركردنمان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كاری رێك و پێك و سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئێستامان ده‌توانین رابردووشمان رێك بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ست به‌ئارامیه‌كی زیاتر و ده‌روونێكی درووستتر بكه‌ین

هه‌میشه‌ له‌ئێستادا بژی و هێز و توانا و لێهاتوییه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌ و به‌و په‌ڕی چالاكی و حه‌زه‌وه‌ بۆ ئامانج و هیواكانت تێبكۆشه‌ تا ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر رێگات لاواز و بێ هێز و په‌رته‌وازه‌بن و واقعیتر و نزیكتربیت له‌و باردۆخه‌ی تێیدا ده‌ژیت، بۆ هه‌ر كارێك ئێستا ده‌ست پێبكه‌ و ئاینده‌ هه‌گبه‌ی پڕهیوا و ئاوات و ئامانجت بێ و نه‌خشه‌ و پلانی بۆ بكێشه‌ تا له‌ئاینده‌دا سه‌رلێشێواو و بێ به‌رنامه‌ نه‌بیت و ئاراسته‌ی ژیانی خۆت خۆت دیاریبكه‌یت و به‌ره‌ و ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و پلیكانانه‌دا سه‌ر بكه‌ویت و رێگابگری به‌ره‌ و ژیانێكی باشترو.. به‌خته‌وه‌ریه‌كی زیاترو..ئاینده‌یه‌كی رونترو.. داهاتوویه‌كی گه‌شتر.. و مێژوویه‌كی زێڕینتر..

ئه‌مڕۆ مێژووه‌ بۆ سبه‌ینێ و بناغه‌یه‌كی پته‌ویشیه‌تی، ئه‌مڕۆت بنه‌خشێنه‌ و بیڕازێنه‌ره‌وه‌ به‌كاری جوان و نایاب و به‌سود یۆ خۆت و مرۆڤایه‌تی به‌سود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو توانا شاراوانه‌ی خودی خۆت كه‌به‌په‌یبردن و به‌كارهێنانیان هه‌موو ده‌رگاكان ده‌كه‌یته‌وه‌ و هه‌موو سنوره‌كان ده‌به‌زێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی دروست سه‌ركه‌وتوو بین پێویسته‌ له‌ئیسَستادا بژین و سود له‌ڕابردوو وه‌ربگرین و بۆ داهاتووش پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌مان هه‌بێت.
Free Web Hosting