Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 39

 kashma په‌نجه‌ره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی
نێردراوە لەلایەن kashma لە
په‌نجه‌ره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی

ئاماده‌کردنی: توێژه‌ری ده‌روونی فرمێسک ڕزگار

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا، دوو نه‌خۆش له‌ ژوورێكدا خه‌وێنرا بوون، یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كان ڕێگه‌ی پێدرابوو كه‌ هه‌موو پاش نیوه‌ڕۆیه‌ك بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی كه‌ لای تاكه‌ په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌دا بوو دابنیشێ‌، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه‌ی تر ده‌بوو نه‌جوڵێت و هه‌میشه‌ پشتی له‌ هاوژووره‌كه‌ی بێت و له‌سه‌ر جیگه‌كه‌ی پاڵ بكه‌وێت به‌سه‌عات قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا ده‌كرد: له‌ باره‌ی هاوسه‌ر، خێزان، ماڵ، ماوه‌كانی سه‌ربازی یان پشوودانه‌كانیانه‌وه‌ قسه‌یان ده‌كردو هه‌موو پاش نیوه‌ڕۆیه‌ك، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌ لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ بوو، داده‌نیشت و وه‌سفی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆ هاوژوره‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یبینی.
په‌نجه‌ره‌كه‌ ڕووی له‌ پاركێك بوو كه‌ ده‌ریاچه‌یه‌كی جوانی تیادا بوو، قازو مراوییه‌كان له‌ ده‌ریاچه‌كه‌دا مه‌له‌یان ده‌كرد منداڵانیش سه‌رقاڵی یاری كردن بوون به‌ به‌له‌مه‌كانیان.

هەوڵی درێژکراو

دره‌خته‌ كۆنه‌كانیش جوانی یه‌كی تایبه‌تیان به‌خشی بووه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ی ده‌ره‌وه‌، له‌ ئاسۆیه‌كی دووره‌وه‌ وێنه‌یه‌كی جوان له‌ شار ده‌بینرا.

كاتێ‌ پیاوی لای په‌نجه‌ره‌كه‌ وه‌سفی ئه‌م وورده‌كاریانه‌ی ده‌كرد، هاوژووره‌كه‌شی چاوه‌كانی داده‌خست و ئه‌م وێنایه‌ی له‌ زه‌ینی خۆی دا وێنا ده‌كردو ڕۆحێكی نوێی ده‌هاته‌وه‌ به‌ر.

ڕۆژه‌كان و هه‌فته‌كان تێپه‌ڕ بوون، تا ئه‌وه‌ی كه‌ پیاوی لای په‌نجه‌ره‌كه‌ كۆچی دوایی كرد و كارگوزارانی نه‌خۆشخانه‌ جه‌سته‌كه‌یان برده‌ ده‌ره‌وه‌. پیاوه‌كه‌ی تر زۆر دڵ ته‌نگ بوو، داوای كرد كه‌ جێگه‌كه‌ی ببه‌نه‌ لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌، خۆی بۆ لای په‌نجه‌ره‌كه‌ درێژ كرد تاوه‌كو سه‌یری دیمه‌نی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌كه‌ بكات ، ئیتر بتوانێ به‌چاوه‌كانی خۆی ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ ببینێ‌ .

Free Web Hosting