--------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 39
 kashma - ده روو نناسی: من Ú©ÛŽÙ… ØŸ
kashma
کا تژ مێر

من کێم ؟
من کێم ؟
هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمەڵەی هونەری یۆگای گۆسوام
ئێمە بە نەزانیەکى زۆرەوە ، بە لەبیرچونەوەیەکى زۆرەوە ، بە ئازارێکى زۆرەوە لەدایک دەبین و هەندێکمان ئازارى بێ باوکی یان بێ دایکیش دەچێژین . دێینە ژیانەوەو ئازار لەدواى ئازار سەر هەڵدەدات. ئازارى منداڵى و نەبونى هەمو شتێک لەبەردەستدا ، ئازارى کاتى هەرزەکارى و چەپاندنى جنسى ، ئازارى پێکەوەنانى خێزان و دروستکردنى منداڵ و بەخێو کردنى ، ئازارى پیرى و دامەزراندنى کچ و کوڕ لە ژیانێکى بەناو خۆشدا ، ئەمە سەرەڕاى هەزاران جۆرى نەخۆشى و ناخۆشى . لەدوا هەمو ئەمانەش مردن کە هەرچیت خواردوە لە پێکەنین و خۆشى و پێکەوەبون و دۆستیى لە پشتە ملتەوە دەرى دەکێشێتەوە. خۆ ئەگەر وەکو هیندۆسى و بودى و یەهودى و یەزیدى و جینى و شینتۆیى و کاکەیى و یۆگیەکان بروات بە لەدایک بونەوەى بەردەوام هەبێت ئەوە ئازارەکان هەزارقات دەبنەوە .
ئەمە ئەگەر بەسەرزارەکى بژیت . خۆ ئەگەر کەمێک بیر لە ژیان بکەیتەوە کە زیاتر ترادیژیایەکى عیرفانیە تا یاریەکى منداڵانە ، ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە جیابونەوەى مرۆڤ لە هەقیقەت و هاتنە خوارەوەى ئاگایى ئەو بۆ روکارە زۆر کەمو کورتەکانى ئاگایى و نەبونى هیچ جۆرە زانینێکى برواپێکراو کەلە هەستەکانەوە پێى دەگات . ئەگەر بە دیقەتەوە بکۆلێنەوە لەو ئازارە قوڵەى کە مرۆڤى تێکەوتوە بەشێوەیەک کە هیچ مرۆڤێک نادۆزیتەوە کە نەگریابێت ، ئاهى بۆ شتێک یان هەزاران شت هەڵنەکێشابێت ، پێش مردنى کارێکى بە ناتەواوى بەجێ نەهێڵابێت ، ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە ژیان پڕە پڕە لە ئازارو نەهامەتى و پیرى و نەخۆشى و ناخۆشى . بەهەزاران بەکتریاو ڤایرۆس و تەقینەوەى کەونى و نەیزەک و گڕکان و لافاو و زەمین لەرزە و خەڵکى خراپ دەورى ئێمەیان داوە بێجگە لە تەکنەلۆژیا و پیس بونى ژینگەو نەبونى هەواى پاک و ئارامى زاتى و کەونى کە هەمویان خەتەرێکى گەورەن لەسەر ژیانى ئێمە و لەوانەیە هەریەک لەوان بەلەحزەیەک کۆتایى بەژیانى هەزاران بێنێت . بەڵام ….
لەگەڵ بونى هەمو ئەم ئازارو نەهامەتى و خەتەرانە لەسەر ژیانمان هێشتا بەهەزاران و بە ملیۆنان ساڵ مرۆڤ هەوڵى داوە بژى و هێشتاش دەژى . بۆچى ؟
ئایا هەریەک لە ئێمە گەشتوینەتە بروایەک کە ژیان قابیلى ژیان و بەسەر بردنە ؟ ئایاگەشتوینەتە بروایەک کە بەنەوەیەکى دواى خۆمان بڵێین فەرمو لە رێگەى حەزە سێکسیەکانى ئێمەوە بێنە دونیاوە ؟ بۆچى دەژین ؟ ژیان بێجگە لە کۆمەڵێک ئەزمون کە مریشک و ورچ و مامزەکانیش ئەزمونى دەکەن چى ترى پێبەخشیوین ؟ بەدرێژایى ئەم سێ هەزارساڵى رابردوە بێجگە لە 5000 شەرى کاولکەر چیمان زیاد کرد ؟ باڵەخان ؟ نەمانى ئارامى ؟ ونبونى بێدەنگى لادێکان ؟ پیس بونى هەوا ؟ نەمانى پێکەنینێکى ڕاستگۆیانە کە هەزارانمانى دوچارى نەخۆشى دەرونى کردوە ؟ شێتى ناوبازارەکان ؟ قوربانیەکانى شەڕى بازرگانى و نەوت ؟ یەکتر سەربرین و کەلەلا کردن بەناوى رۆحانیەت و دینەوە ؟ حەلاڵکردنى کوشتن بەناوى تۆڵە و شەرەف و سنورو نیشتمانەوە ؟ لەدەستدانى پەیوەندى لەگەڵ ئەو درەخت و سروشتەى کە تیاى دەژین ؟ ئەمانەبون دەستکەوتەکانى ئێمە لەم چەند هەزار ساڵەى رابردودا . سوپاس بۆ مرۆڤ کە ئەمانە لە هونەرە بەرزەکانى ئەون : هونەرى شەڕ ، چۆنیەتى تیرەباران کردن ، شێوازەکانى خۆدەوڵەمەند کردن ، گریاندنى هەزاران هەژار بۆ پێکەنینی منداڵە روتەڵەیەکى دەوڵەمەند کە لە نازو مەکر زیاتر هیچى بە ژیانى ئەو هەسارەیە نەبەخشیوە کە هێندەى نەماوە بەهۆى درۆى سیاسیەکان و شەڕى نەوت و ئاوەوە لەناوبچێت .
کەچى هێشتا مرۆڤ دەیەوێت بژى و هەمو تواناى خۆى دەخاتە گەر بۆ ژیان .
ئایا هەرگیز لەخۆتت پرسیوە بۆچى ؟
سەدان و هەزاران رێگە هەن بۆ چارەسەرى نەخۆشیە دەرونى و ئەقڵیەکان ، ئایا پرسیوتە چین ئەو رێگایانەى کە مرۆڤێکى لاوازى گرگنى وەک ئەم مرۆڤە دروست دەکەن کە هەمو شتێک پێى دەوێرێت ؟
لەراستیدا گرنگ نیە بژیت ، بەڵکو گرنگە بزانیت چۆن و بۆچى دەژیت . وەک چۆن گرنگ نیە بچیت بۆ لاى پزیشک هێندەى ئەوەى بزانیت بۆچى و چۆن دەچیتە لاى پزیشک . ژیان جادوە ، جادوێکى سەیر ، پەیامى جادوو هەمیشە شاراوەیە و تەنها ئەو کەسانە کەشفى دەکەن کە دەبنە جادووگەر ، ئەوەى نەبێتە جادوگەر لە پەیامى ژیان ناگات و ئەوەشى لەپەیامى ژیان نەگات نازانێت چۆن و بۆ دەژى ، ئەوەشى نەزانێت بۆ دەژى و چۆن دەژى وەک وایە نەژیابێت ، هەربۆیە هیندیەکان دەلێن ئەوەى نەزانێت چۆن و بۆچى دەژى دیسان دوا مردن دێتەوە ژیان و ئەو ئازارە دەچێژێت تا بە تەواوى تێدەگات .
کاتى ئەوەیە بیر لەوە بکەینەوە کە ئایا بەو جۆرەى کە پێویستە ئێمە ژیاوین یان بەو جۆرەى کە راهاتوین دەژین . دەبێت لەو خاڵە تێبگەین کە ئەگەر لەناوەوە لەو هاوکێشە ئالۆزە تێنەگەین ئەوا هیچ کام لە دەرمانە کیمیاییەکان و رێگە چارەسەرە دەرونیەکان ناتوانن دەردەکانى ئێمە چارەسەر بکەن . بپرسە لەوەى بۆچى بەدرێژایى سەدان و زیاتر لەوەش هەزاران ساڵە پزیشک و دەرونناس و فەیلەسوفەکان دەیانەوێت نەخۆشیە جەستەیى و دەرونیەکانى مرۆڤ چارەسەربکەن ، بەڵام نەیانتوانیوە و بارە نائاساییە دەرونیەکانى وەکو رق و حەسودى و ترس و شەرم و خۆبەکم زانین و خەمۆکى تا ئێستاش لەگەڵ مرۆڤدا ماونەتەوە . بۆچى ؟ لەبەرئەوەى دەمانەوێت مرۆڤ پینە بکەین وەک چۆن کراسێکى دڕاو پینە دەکەن و دەمانەوێت بە چارەسەرى بەشێک لە مرۆڤ مرۆڤێکى تازە دروست بکەین . هەرگیز کراسێکى دڕاو بە پینەکردن تازە نابێتەوە بەڵکو تەنها دڕاویەکەى دەشاردرێتەوە . گەر کراسێک پینە بکەیت دواتر چى ، ئایا بەشاردنەوەى دڕاوى ئەو کراسە لە خەڵکى دەتوانى بەخۆتى بسەلمێنیت کە کراسێکى تازەت لەبەردایە ، بێگومان نەخێر ، هەمیشە کراسەکەت بە دڕاو دەزانیت . کەواتە ئێمە دەبێت سەر لەنوێ مرۆڤ بگۆرین و مرۆڤە کۆنەکە فرێ بدەین و کراسێکى تازە لەبەربکەین . ئەوەش بەوە دەبێت سەرچاوەى ئازارو نەهامەتیەکان دیارى بکەین . یۆگى پاتانجالى گەروە فەیلەسوف و عارفى هیندى و ئەنیشتاینى گەورە فیزیکزانى جیهان لەو بروایەدان کە سەرچاوەى نەهامەتیەکان لە نەزانى زیاتر هیچى تر نیە . نەزانى کاتێ کار دەکات دەبێت هۆى پێکهێنانى گەورەترین کێشە کە سەرچاوەى کێشەکانە ئەویش ترسە لە مردن (کە بە سانسکرێتى پێى دەوترێت ئەبهیى نڤیشە) .
ترس لە مردن سەرچاوەى هەمو ترسەکانى ترە لە ژیاندا ، هێندە ترس لە دوا خۆى دروست دەکات کە ئێستا ژمارەیان لە زانستى دەروناسیدا بە زیاد لە 600 جۆر ترس مەزەندە دەکرێت . ترس لە مردن ، ترس لە ژیان ، ترس لە خەڵک و کۆمەڵگە ، ترس لە نەخۆشى ، ترس لە هەژارى ، ترس لە نەزانى ، ترس لە زانین ، ترس لە تەنهایى ، ترس لە پێشەوە چونى رۆحى ، ترس لە خودا ، ترس لە خێوو دێو ، ترس لە مێرولەو مێش و مار ، ترس لە رەشەبا و ترس لە روناکى هتد ….
هەمو ئەم ترسانە ژیانى ئێمە دەکەنە دۆزەخ ، بۆ نمونە ترس لە هەژارى وا دەکات شەرى نێوان سەرمایەدار و پرۆلیتار دروست ببێت و مرۆڤ هەمیشە بیرى لاى ئەوە بێت کە لەوانەیە ئەگەر پارەى زۆرى نەبێت لە یەکێک لە رۆژەکاندا بمرێت لە برسا . ترس لە نەزانى وادەکات ئێمە خۆمان بە کەسێکى دانا و زانا دەربخەین لەکاتێکدا هیچ نازانین بۆ ئەوەى خەڵکى وا هەست نەکەن ک هیچ نازانین . ترس لە خودا وا دەکات لە برى ئەوى خوداکەمان خۆشبوێت و لەناسین و خۆشەویستیەوە بیپەرستین، بەپێەوانەوە لە ترسا سوجدەى بۆ دەبەین و عیبادەتى دەکەین . ترس لە تەنهایى وا دەکات هەمو ژیانمان دابنێین بۆ پێکەوەبون لە کاتێکدا کەخۆمان بیر چۆتەوەو زیاتریش بیرمان دەچێتەوە . خەڵکیمان خۆش ناوێت بەڵکوبۆشایى کاتەکانى خۆمانیان پێ پڕدەکەینەوە تا تەنها نەبین .

دەبێت چارەسەرى ترس بکەین تا بتوانین چارەسەرى نەزانى بکەین . ئەویش بەوەى بزانین ئێمە گەورەترین لە لەش و دەرون و ئەقڵ ، دەبێت بگەینە ئەو راستیەى ئێمە رۆحین و لەش تەنها هۆکارێکە بۆ کارکردنى ئێمە و دەرونیش کاردانەوەى هەڵەو راستیەکانى نێوان لەش و رۆحەو ئەقڵیش میکانیزمى چارەسەرى هەڵەکانە و هۆکارێکە بۆ رێکخستن نەک زیاتر .
زانستى تازەى فیزیاى کوانتۆم و تیۆریەکانى ئەنیشتاین و هایزن بێرگ و ستیڤن هاوکینگ و ماکسویڵ و فیزیاییەکانى دواتر ئەوەیان سەلماند کە ئێمە لەش نین و لە بنەماوە لەش هیچ راستیەکى زانستى نیە ، بەڵکو شتێکى تر کە زیاتر لە ئاگاییەوە نزیکە و خاوەن هۆشیارى خۆیەتى سەرچاوەو بنەماو کۆنترۆڵکارى ئێمەیە .
ئەگەر رۆحانیەت مانایەکى هەبێت بۆ ئێمە ئەوا مەولاناو ئیبن عەرەبى و حافز و نانک و لاوتزۆ و سوقرات و شرى گۆسوامى و شرى ئۆرۆبیندۆ و شانکاراچاریاو کانادا بودا و گاندى وعیسا لەو بروایەدابون کە مرۆڤ رۆحە نەک لەش . ئەگەریش زانست گرنگە لامان ئەوا وەک باسم کرد دوا دۆزینەوە زانستیە فیزیاییەکانى سەردەم ئەوە دەسەلمێنن کە لەش دەرکەوتەى بونێکە کە(100) ملیار ملیار جار بچوکترە لە پرۆتۆن ، ئەم یەکەیە خاوەنى هۆشە . کەواتە ئێمەى مرۆڤ لە بنەماوە کائینێکى هۆشدارین ، بەڵام ئایا ئێستا بە ئاگاین بەرامبەر ئەم هۆشەى کە لێى بەرخوردارین ؟ بێ گومان لە زۆرینەى کاتەکاندا نەخێر . هۆش یان ئاگایى خاوەنى شتەکانە ، نەک شتەکان خاوەنى هۆش بن . ئێمە خاوەنى جیهانین نەک جیهان خاوەنى ئێمە بێت ، ئێمە خاوەنى هەستە دەرونیەکانین نەک بارە دەرونیەکان خاوەنى ئێمەبن . ئاگایى پێویستى بە هیچ نیە ، بەڵام ئێمە هەمیشە بەو هەستەوە دەژین کە پێویستمان بە شتگەلێکى زۆرو زەوەند هەیە . ئاگایى خاوەنى خۆیەتى لەکاتێکدا ئێمە خاوەنى خۆمان نین و برسیەتى و تەماع ئەتوانن هەمو شتێکمان پێ بکەن .کەواتە سەرەتاى ئازارەکانى ئێمە لەوێوە دەست پێدەکات کە نازانین ئێمە کێن . هەربۆیە سوقرات هەمیشە دەیوت “خۆت بناسە” و هیندیەکانیش بەردەوام دەیلێنەوە “کۆئەهام” واتە خۆت بناسە . خۆناسین کلیلى خۆشبەختیە . خۆناسین سەرەتاى حیکمەتە و حیکمەتیش سەرەتاى بونە و بونیش سەرەتاى خۆشبەختى و هەتاهەتایى .
یۆگا(Yoga) رێگەیەکە بۆ هەستکردن بەم پرسیارە و رێگەیەکیشە بۆ دۆزینەوەى وەڵامى ئەم پرسیارە .
من کێم ؟ ئەو پرسیارەیە کە بەدەست کەوتنى وەڵامەکەى هەمو کێشەکانى ئێمە چارەسەر دەکرێن و ژیان روناک دەبێتەوە ، ئەوکات تاریکى نامێنێت و هەمو شتێک روناک دێتە بەرچاو . ئەو تاریکیەى هەر خۆمان لە بێئاگاییدا بۆ خۆمانى دروست دەکەین . ئەو تاریکیەى سەرچاوەى رق و دوانەیى و هەستى ترس و هەزاران جۆر ئازارى دیکەیە . ئەرکى سەرشانمانە خۆمان بناسین و بزانین ئێمە کێین و ئەرکمان چیە لەم ژیانەدا . ئەوەى ئەرکى خۆى نەزانێت لەژیاندا دوچارى ئازارو دەردەسەرى زۆر دەبێت و وەک وایە بە پێچەوانەى رەوتى دەریاوە مەلەبکات و ئەوەشى بزانێت چى دەکات و دەشبێت چى بکات ، ئەوا بە ئاسودەیى و ئارامى هەمو ژیانى دەگوزەرێنێت ، و ئەمەش مەبەستى زانست و دینە . بە ئومێدى ئارامى بۆ هەموان .
سه ره تا
پەیوەندیم پێوەبکە
سا یه
Free Web Hosting