|
خه‌نده‌ و پێکه‌نین |
خەندەو پێکەنین
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
پێکەنین یەکێکە لەپاکژترین خەسڵەتەکانی Ú•Û•Ùتاری مرۆڤایەتی Ú©Û• لەتەواوی گیانلەبەرانی جیادەکاتەوەو هاوکات ئاماژەیەکیشە بۆ دروستی دەروون. سەرنجدان لەدیمەنی پێکەنیناوی ژیانی ڕۆژانەو پاشان وەڵامدانەوەی ئەو هەڵوێستانە بەپێکەنین، مانای تێپەڕاندنی ڕەوشی نائومێدو Ùشارەکانی کۆمەڵگاو ڕاگەیاندنی ئازادی تاک دەگەیەنێت. ئەو هەڵوێستەی Ú©Û• گریان یان توڕەبوونی دەوێت، دەبێت بەگریان Ùˆ توڕەبوون وەڵام بدرێتەوە، تەنها مرۆڤی شێتە Ú©Û• پێکەنینی پێیان دێت. ژیانی تاکەکەسی ئاسایی لەسەر خاڵەکانی ئەو ڕاستەهێڵە دێت Ùˆ دەچێت Ú©Û• جەمسەرەکانی غەم وشادین، Ù„Û•Ùˆ نێوەدا غەمەکانی بەگریان Ùˆ شادیش بەپێکەنین، بەرجەستە دەکات Ùˆ دەیخاتە چوارچێوەی Ú•Û•Ùتارەوەو دەریاندەبڕێت. لەمێژووی تەمەنی مرۆڤدا، گریان Ù„Û•Ù¾ÛŽØ´ خەندەو پێکەنیندا دەردەکەوێت ولەدەنگ Ùˆ ڕوخساری منداڵدا، لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە بەئاسانی دەبینرێت Ùˆ تێبینی دەکرێت. ئەم دەرکەوتنە پێوەختەی هاوارو گریان، بەبەراورد Ù„Û•Ú¯Û•Úµ خەندەو پێکەنیندا، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەپێداویستییە هەنوکەییەکانی مانەوەوەو یەکێکە Ù„Û• زمان Ùˆ ئاماژەکانی پەیوەندیکردن بۆ تێرکردنی ئەو پێداویستییانەی Ú©Û• درێژە بەژیان دەدەن. بەڵام خەندە بەهێندەی گریان پەیوەست نییە بە مانەوەی مرۆڤەوە، ئەم هەڵچوونە زیاتر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی منداڵ بەگەورەکانەوە بەهێزتر دەکات Ùˆ وایان لێدەکات خۆبەخشانە بایەخی زیاتری پێبدەن، Ù†Û•Ú© بەناچاریی Ùˆ لەزەرورەتدا بێن بەلایەوە. سەرەتای خەندەی منداڵ Ù„Û• مانگی دووەمی دوای لەدایک بوونەوە دەستپێدەکات Ùˆ پاش ئەوە بەمانگێک، پێکەنین سەرهەڵدەدات Ùˆ لەڕێیەوە سەرنجی دەوروبەرەکەی ڕادەکێشێت ئەویش لەبەشداری گەورەکاندا Ú©Û• گۆرانی بۆ دەڵێن یاخود یاری لەگەڵدا دەکەن.
خەندە یەکێکە لەڕواڵەتەکانی هەست کردن بەئاسوودەیی Ùˆ بوژانەوەو خۆشی. ئەم هەستە پۆزەتیڤەی مرۆڤ Ù„Û•Ùˆ ماسولکانەی ڕوخساردا گوزارشت لەخۆی دەکات Ú©Û• بەئاسانی دەجوڵێن Ùˆ کشان وگرژ بوونەوەیان زەØمەتێکی ئەوتۆی ناوێت، یان ئەو ماسولکانەی بەشە قورسەکانی جەستە ناجوڵێنن Ùˆ بەهاوکاری Ùˆ بەشێوەیەکی سروشتی کاری خۆیان دەکەن. خەندە لەپڕۆسەی Ùێربوون ولاسایی کردنەوەدا، چەندین Ø´ÛŽÙˆÛ•Ùˆ مانای جیاواز لەخۆی دەگرێت ومەرج نییە هەموو جۆرەکانی پۆزەتیڤ بێت، جۆرەکان زۆرن لەوانە: زەردەخەنە، خەندەی سوکایەتی پێکردن یان بەکەمزانینی کەسانیتر، خەندەی دووڕویی، خەندەی Ùیزو خۆبەگەورەزانین، خەندەی دۆستی وقبوڵکردن. بەڵام پێکەنین لەڕووی Ùسیۆلۆژییەوە لەخەندە ئاڵۆزترەو بەتوندی ماسولکەکان گرژ دەکاتەوەو بەتایبەتی ئەوانەیان Ú©Û• لەنێوان پەراسووەکاندان. هۆکاری ئەو ئاڵۆزییەش دەگەڕێتەوە بۆ دەمەی Ú©Û• Ù„Û•Øاڵەتی چاودێری کردنی هەڵوێستێکی پێکەنیناویدان یان چاوەڕوان Ùˆ گوێڕایەڵین بۆ نوکتەیەک یان بۆ چیرۆکێکی کۆمیدی، کاتێکیش هەڵوێستەکە کتوپڕ بەکۆتایی دەگات یان لەناکاو چاوەڕوانییەکە بەو شێوەیەی پێشبینی دەکەین Ùˆ دەمانەوێت، تەواو دەبێت، ئیدی جەستەمان بەگرژ بوونەی ماسولکەکانی، Ù„Û•Ùˆ نائارامییە ڕزگاری دەبێت Ú©Û• بەهۆی هەڵوێستە پێکەنیناویەکەوە وروژاوەو دەگەڕێتەوە بارە ئاساییەکەی جارانی. کەواتە پێکەنین سیمایە بۆ خۆشی Ùˆ ئاسوودەیی دەروون، ئەو کاتەی کەسێک دەتوانێت لەهەڵوێستە مەترسیدارەکاندا پێبکەنێت، مانای وایە کەسێکی ئازادەو Ùشاری قەدەرو باروڕەوشی نالەبار کۆتوبەندی نەکردووە. پێکەنین تاموچێژ بە ژیان دەبەخشێت Ùˆ مانای جوانیی دەداتێ Ùˆ ڕۆتین Ùˆ بێزاریی Ù„ÛŽ دور دەخاتەوە.
پێکەنین ڕاستە هەڵچوونێکەو سایکۆلۆژیانە لێکدەدرێتەوە، هاوکات دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیشەو لەئامادەبوونی کەسانیتردا زیاتر دەخرێنەڕوو. ÙˆÛ•Ú© Ú†Û†Ù† منداڵ کاتێک دەوروبەری قەرەباڵغ بێت، زۆرتر دەگری Ùˆ Ú©Û• چۆڵیش دەبێت، ژیر دەبێتەوە. بەهەمان Ø´ÛŽÙˆÛ• گەورەکانیش خەندەو پێکەنینیان لەبەردەمی کەسانیتردا، گەرمترەو کاتێکی زیاتر دەخایەنێت. هەر Ù„Û•Ùˆ کاتانەشدا Ú©Û• ئاسودەو بەختەوەرین، یادەوەرییان بەهێزتر دەبن Ùˆ یادگارە شیرین Ùˆ خۆشەکانی ڕابردوومان بەسانایی دێتەوە یاد. بەڵام Ù„Û•Ú¯Û•Úµ هەڵکشانی تەمەندا ئیتر Øەوسەڵەو میزاجی مرۆڤ، تەخت Ùˆ جێگیر دەبێت Ùˆ چیتر ÙˆÛ•Ú© منداڵان لەهەڵبەزو دابەزدا نییەو قاقالێدان وردە وردە خاوترو هێواشتر دەبێتەوەو پێکەنینەکان کەمتر دەخایەنن وکورت دەبنەوە. ناوبەناویش بۆ ڕاگرتنی سەلامەتی وهاوسەنگی عەقڵیی، پیرەکان: بە بێباری Ùˆ بێمانایی ڕۆژگارو بەهیچ وپوچی ژیان پێکەنینیان دێت.
|
|
|