--------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 39
 kashma - ده روو نناسی: مرۆڤ له‌نێوان خاڵه‌ لاواز Ùˆ به‌هێزه‌کانیدا
kashma
کا تژ مێر

مرۆڤ له‌نێوان خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانیدا
مرۆڤ له‌نێوان خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانیدا توێژه‌ری ده‌روونی سامان سیوه‌یلی

(هه‌موو یه‌کێک له‌ئێمه‌ خاوه‌نی چه‌ند نهێنییه‌کین که‌ته‌نها لای هاوڕێ نزیکه‌کانمان باسیان ده‌که‌ین، هه‌ندێ نهێنی ترمان هه‌یه‌ لای هاوڕێکانیشمان باسیان ناکه‌ین به‌ڵکو ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆماندا باسیان ده‌که‌ین، هه‌ندێکی ترمان هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشماندا باسی ناکه‌ین) دیستۆڤسکی.
سروشتی ژیان و قۆناغه‌ جیاجیاکانی گه‌شه‌ی مرۆڤ وای ده‌سه‌لمینێ مرۆڤ دووچاری هه‌ڵه‌کردن و ئه‌نجامدانی کاری نه‌شیاو ببێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجامدانی کاری خێر و چاکه‌. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌ژیاندا دووچاریان دێین و وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵوێستانه‌ له‌نه‌ست و یادگه‌ی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌موو که‌سێک خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی به‌هێز و لاوازه‌ له‌که‌سێتیدا، که‌س له‌م گه‌ردوونه‌دا نییه‌ که‌ خاوه‌ن که‌ماڵ بێت و بێ که‌مایه‌سی بێت. به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ جه‌خت له‌خاڵه‌ لاوازه‌کانی خۆی بکاته‌وه‌ و چاو له‌ئاست خاڵه‌ به‌هێزه‌کانیدا بنوقێنیت. ته‌رکیز خستنه‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌جۆرێک هه‌میشه‌ ئاماده‌یی هه‌بێت له‌بیرکردنه‌وه‌ و دیدی که‌سه‌که‌ بۆ خۆی، یه‌کێکه‌ له‌سه‌ره‌کیترین پێکهێنه‌ره‌کانی گرێی که‌مسه‌ری (عقدة النقص) و لاواز کردنی ئیراده‌ و گۆشه‌گیری کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌ره‌کیشه‌ له‌دروستبوونی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وام و که‌مکردنه‌وه‌ی چێژ له‌خۆشییه‌کانی ژیان.
تۆ کاتێک ده‌چیته‌ به‌ر ئاوێنه‌یه‌ک و له‌خۆت ده‌ڕوانیت، یان کاتێک تێڕامانێک له‌خۆت (ئێستا و ڕابردوو)ت ده‌که‌یته‌وه‌، نابێت یه‌کسه‌ر به‌خاڵه‌ لاوازه‌کاندا بنیشیته‌وه‌ و له‌به‌ر چاو و دیدگاتدا زه‌قیان بکه‌یته‌وه‌، به‌جۆرێک خۆت به‌ناشیرین بێته‌ به‌رچاو. زۆرترین ناڕازی بوونه‌کانی مرۆڤ له‌ڕابردوویه‌تی، هه‌ڵه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ تۆ به‌بیرکردنه‌وه‌ و دیدی ئێستات بۆ ژیان و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕاڤه‌ی ڕابردوو بکه‌یت. ئه‌وه‌ی تۆ له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریتدا ڕه‌فتارت کردووه‌، له‌لاوێتیدا ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ڕه‌خنه‌ و سه‌رزه‌نشتکردنی خود، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت توانای بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ت بۆ ده‌وروبه‌ر و که‌سه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بووه‌. دیستۆڤسکی جوانی پێکاوه‌ کاتێک ده‌ڵێت هه‌موومان هه‌ندێ شتمان هه‌یه‌ که‌له‌گه‌ڵ خۆشماندا باسی ناکه‌ین، مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یه‌ که‌ئه‌نجاممانداون له‌ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و پێکهاته‌ی ویژدانماندا یه‌ک ناگرنه‌وه‌ و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی به‌رده‌وام بۆمان، بۆیه‌ له‌ڕێی پرۆسه‌ی چه‌پاندنه‌وه‌ له‌هه‌ستمانه‌وه‌ دووری ده‌خه‌ینه‌وه‌ بۆ نه‌ستمان، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای له‌بیرچوونه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو زۆر هه‌ڵوێست و ڕه‌وشی تایبه‌تی ده‌بنه‌ کۆدی کردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ دۆکۆمێنتکراوانه‌ی له‌نه‌ستماندا هه‌ڵچنراون.
ئێمه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووماندا بژین، ئه‌وه‌نده‌ باشه‌ ئاوڕ له‌ڕابردوومان بده‌ینه‌وه‌ که‌خزمه‌ت به‌ئێستا و ئایینده‌مان بکات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌که‌ ئه‌نجاممانداوه‌ با دووباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ناکاته‌ ئه‌وه‌ی تۆ هه‌میشه‌ له‌گێژاوی هه‌ڵه‌کانی ڕابردووتدا بژیت و ته‌نها جه‌خت له‌م خاڵه‌ لاوازانه‌ت بکه‌یته‌وه‌. به‌ڵکو ده‌بێت شانازیش به‌خاڵه‌ به‌هێزه‌کانمانه‌وه‌ بکه‌ین. ئه‌و کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت، ئه‌و کاره‌ خێرخوازیانه‌ی ئه‌نجامت داوه‌، ئه‌و زه‌رده‌خه‌نانه‌ی خستووته‌ته‌ سه‌ر لێوی منداڵێک، ئه‌و هاوکارییانه‌ی پێشکه‌شی که‌سێکت کردووه‌، ئه‌و پایه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌ته‌، ئه‌و شاره‌زایی و کارامه‌ییه‌ی له‌بوارێکی دیاریکراودا فێریان بوویت و… تد. تێکڕا ئه‌مانه‌ خاڵی به‌هێزی تۆن، شانازییان پێوه‌ بکه‌ و خۆت به‌که‌م مه‌بینه‌. هه‌ر تۆ نیت خاڵی لاوازت هه‌بێت له‌ژیانتدا، به‌ڵکو تێکڕا مرۆڤه‌کان وه‌ک تۆن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ جیاوازی له‌جۆر یان زۆر و که‌می هه‌ڵه‌کانماندا هه‌بێت.
که‌واته‌ خۆت ڕابهێنه‌ جه‌خت له‌خاڵه‌ به‌هێزه‌کانی خۆت بکه‌ره‌وه‌، شانازییان پێوه‌ بکه‌، زوو بیخه‌ره‌ به‌ر چاو و زه‌ینی خۆت. ئه‌م میکانیزمه‌ واتلێده‌کات شانازی به‌خۆته‌وه‌ بکه‌یت، ئیراده‌ت به‌هێزتر ده‌کات، له‌شه‌رم و گۆشه‌گیری و خۆبه‌که‌مزانین ڕزگارت ده‌کات، زیاتر چێژ له‌ژیان ده‌بینیت و به‌رده‌وام گوڕ و وزه‌ی نوێت پێده‌به‌خشێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ژیان.
کورد جوانی وتووه‌(به‌دوی چواندا مه‌چۆ)، ڕابردوو به‌تۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ئێستات پاش چه‌ند چرکه‌یه‌کی تر ده‌بێته‌ ڕابردوو، بۆیه‌ به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و پێشهاته‌کاندا بکه‌، باش تاووتوێی پێشهاته‌کان بکه‌، به‌هێمنی بڕیار بده‌ و گشت لایه‌نه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنه‌. هه‌تا خاڵه‌ به‌هێزه‌کانی ژیانت زیاتر بن هێنده‌ که‌سێتیت به‌هێزتر و ده‌روونت ئاسووده‌تر ده‌بێ
سه ره تا
پەیوەندیم پێوەبکە
سا یه
Free Web Hosting