|
ڕابردوو، ئێستا، ئایینده‌ |
ڕابردوو، ئێستا، ئایینده‌; زاهیر زانا
كاتێك له‌باره‌ی رابردوو Ùˆ ئێستا Ùˆ ئاینده‌وه‌ ده‌دوێین كارتێكه‌ری سه‌ره‌كی Ùˆ بناغه‌ی پۆلێنكردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ زه‌مه‌نه‌ Ùˆ رۆڵێكی كارا Ùˆ گرنگی هه‌یه‌ Ùˆ باگراوندی ته‌واوی ژیانی ئێمه‌یه‌ Ùˆ سوته‌مه‌نی Ùˆ خۆراكمانه‌، رابردوو هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌تێپه‌ڕیین Ùˆ ئیتر ناتوانین رۆڵێكی به‌رچاوی تێدا بگێڕین، ئیستا كاتی Ùرمان Ùˆ جوڵه‌ Ùˆ كاركردنه‌ Ùˆ ده‌بێت په‌ڕه‌ی ژیانی تیا بنه‌خشێنین Ùˆ هه‌نگاوی تێدا هه‌ڵبگرین Ùˆ كاری رێك Ùˆ Ù¾ÛŽÙƒ Ùˆ ناوازه‌ی تیا ئه‌نجام بده‌ین Ùˆ به‌ردی تیا بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌رد، تا قه‌ڵای ژیانێكی ئاسوده‌ Ùˆ ئارام Ùˆ Ú•ÛŽÙƒ Ùˆ Ù¾ÛŽÙƒÛŒ تیا بنیاد بنێین
ئاینده‌ هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌ و پلان و ستراتیژانه‌یه‌ كه‌بۆ داهاتووی ژیانمان ده‌یكێشین و كێشاومانه‌ و به‌شێك له‌ ئامانج و هیواو خه‌ونه‌كانمانی له‌خۆگرتووه‌، ده‌بێت بزانین به‌شێكی زۆر له‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتووه‌كان باش مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ‌ زه‌مه‌نه‌دا و به‌شێك له‌شكستی شكستخواردوان گوێنه‌دانه‌ به‌زه‌مه‌ن به‌هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه‌، مرۆڤ ناتوانێت بێ رابردوو بژی، چونكه‌ به‌شێكی ئێستای رابردووی دروستیكردووه‌ و هه‌ر زانست و نه‌ته‌وه‌ و مرۆڤێكیش رابردوویه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و بۆته‌ به‌شێك له‌ئه‌زموونی و شانازی و ژیانی، به‌ڵام ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌رابردوودا بژین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا ژیاین و له‌ئێستا دوور كه‌وتینه‌وه‌ به‌ره‌و خه‌یاڵ و خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌ڕۆین و وامان لێدێت ته‌نها ئاه بۆ رۆژه‌ سه‌خته‌كانی و خۆزگه‌ش بۆ رۆژه‌ شاده‌كانی هه‌ڵبكێشین و له‌واقعمان دوور ده‌خاته‌وه‌ و له‌ئێستامان داده‌بڕێت و كاركردنمان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كاری رێك و پێك و سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئێستامان ده‌توانین رابردووشمان رێك بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ست به‌ئارامیه‌كی زیاتر و ده‌روونێكی درووستتر بكه‌ین
هه‌میشه‌ له‌ئێستادا بژی Ùˆ هێز Ùˆ توانا Ùˆ لێهاتوییه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه‌ Ùˆ به‌و په‌ڕی چالاكی Ùˆ Øه‌زه‌وه‌ بۆ ئامانج Ùˆ هیواكانت تێبكۆشه‌ تا ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر رێگات لاواز Ùˆ بێ هێز Ùˆ په‌رته‌وازه‌بن Ùˆ واقعیتر Ùˆ نزیكتربیت له‌و باردۆخه‌ی تێیدا ده‌ژیت، بۆ هه‌ر كارێك ئێستا ده‌ست پێبكه‌ Ùˆ ئاینده‌ هه‌گبه‌ی پڕهیوا Ùˆ ئاوات Ùˆ ئامانجت بێ Ùˆ نه‌خشه‌ Ùˆ پلانی بۆ بكێشه‌ تا له‌ئاینده‌دا سه‌رلێشێواو Ùˆ بێ به‌رنامه‌ نه‌بیت Ùˆ ئاراسته‌ی ژیانی خۆت خۆت دیاریبكه‌یت Ùˆ به‌ره‌ Ùˆ ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و پلیكانانه‌دا سه‌ر بكه‌ویت Ùˆ رێگابگری به‌ره‌ Ùˆ ژیانێكی باشترو.. به‌خته‌وه‌ریه‌كی زیاترو..ئاینده‌یه‌كی رونترو.. داهاتوویه‌كی گه‌شتر.. Ùˆ مێژوویه‌كی زێڕینتر..
ئه‌مڕۆ مێژووه‌ بۆ سبه‌ینێ و بناغه‌یه‌كی پته‌ویشیه‌تی، ئه‌مڕۆت بنه‌خشێنه‌ و بیڕازێنه‌ره‌وه‌ به‌كاری جوان و نایاب و به‌سود یۆ خۆت و مرۆڤایه‌تی به‌سود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو توانا شاراوانه‌ی خودی خۆت كه‌به‌په‌یبردن و به‌كارهێنانیان هه‌موو ده‌رگاكان ده‌كه‌یته‌وه‌ و هه‌موو سنوره‌كان ده‌به‌زێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی دروست سه‌ركه‌وتوو بین پێویسته‌ له‌ئیسَستادا بژین و سود له‌ڕابردوو وه‌ربگرین و بۆ داهاتووش پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌مان هه‌بێت. |
|
|