|
په‌نجه‌ره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی |
په‌نجه‌ره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی
ئاماده‌کردنی: توێژه‌ری ده‌روونی Ùرمێسک ڕزگار
له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا، دوو نه‌خۆش له‌ ژوورێكدا خه‌وێنرا بوون، یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كان ڕێگه‌ی پێدرابوو كه‌ هه‌موو پاش نیوه‌ڕۆیه‌ك بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی كه‌ لای تاكه‌ په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌دا بوو دابنیشێ‌، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه‌ی تر ده‌بوو نه‌جوڵێت Ùˆ هه‌میشه‌ پشتی له‌ هاوژووره‌كه‌ی بێت Ùˆ له‌سه‌ر جیگه‌كه‌ی پاڵ بكه‌وێت به‌سه‌عات قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا ده‌كرد: له‌ باره‌ی هاوسه‌ر، خێزان، ماڵ، ماوه‌كانی سه‌ربازی یان پشوودانه‌كانیانه‌وه‌ قسه‌یان ده‌كردو هه‌موو پاش نیوه‌ڕۆیه‌ك، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌ لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ بوو، داده‌نیشت Ùˆ وه‌سÙÛŒ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆ هاوژوره‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یبینی.
په‌نجه‌ره‌كه‌ ڕووی له‌ پاركێك بوو كه‌ ده‌ریاچه‌یه‌كی جوانی تیادا بوو، قازو مراوییه‌كان له‌ ده‌ریاچه‌كه‌دا مه‌له‌یان ده‌كرد منداڵانیش سه‌رقاڵی یاری كردن بوون به‌ به‌له‌مه‌كانیان.
دره‌خته‌ كۆنه‌كانیش جوانی یه‌كی تایبه‌تیان به‌خشی بووه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ی ده‌ره‌وه‌، له‌ ئاسۆیه‌كی دووره‌وه‌ وێنه‌یه‌كی جوان له‌ شار ده‌بینرا.
كاتێ‌ پیاوی لای په‌نجه‌ره‌كه‌ وه‌سÙÛŒ ئه‌م وورده‌كاریانه‌ی ده‌كرد، هاوژووره‌كه‌شی چاوه‌كانی داده‌خست Ùˆ ئه‌م وێنایه‌ی له‌ زه‌ینی خۆی دا وێنا ده‌كردو Ú•Û†ØÛŽÙƒÛŒ نوێی ده‌هاته‌وه‌ به‌ر.
ڕۆژه‌كان Ùˆ هه‌Ùته‌كان تێپه‌ڕ بوون، تا ئه‌وه‌ی كه‌ پیاوی لای په‌نجه‌ره‌كه‌ ÙƒÛ†Ú†ÛŒ دوایی كرد Ùˆ كارگوزارانی نه‌خۆشخانه‌ جه‌سته‌كه‌یان برده‌ ده‌ره‌وه‌. پیاوه‌كه‌ی تر زۆر دڵ ته‌نگ بوو، داوای كرد كه‌ جێگه‌كه‌ی ببه‌نه‌ لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌، خۆی بۆ لای په‌نجه‌ره‌كه‌ درێژ كرد تاوه‌كو سه‌یری دیمه‌نی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌كه‌ بكات ØŒ ئیتر بتوانێ به‌چاوه‌كانی خۆی ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ ببینێ‌ .
|
|
|