--------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 39
 kashma - ده روو نناسی: پاره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی
kashma
کا تژ مێر

پاره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی
پاره‌ چیرۆکه‌ په‌ندی سایکۆلۆژی
ئاماده‌کردنی: توێژه‌ری ده‌روونی فرمێسک ڕزگار‌

ووتاربێژێكی به‌ناو بانگ له‌كۆڕێکی دوو سه‌د كه‌سیدا ، دراوێکی کاغه‌زی به‌نرخی له‌ گیرفانی ده‌رهێناو پرسی : كێ‌ حه‌ز ئه‌كات ئه‌م دراوه‌‌ هی ئه‌و بێت ؟
هه‌موو ئاماده‌بووان ده‌ستیان به‌رز كرده‌وه‌ .
ووتار بێژ ووتی : زۆر باشه‌ ، من ئه‌م پاره‌یه‌‌ ئه‌ده‌م به‌ یه‌كێكتان به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ ئه‌مه‌وێ‌ كارێك بكه‌م .
‌ پاشان له‌ به‌رامبه‌ر نیگا سه‌رسوڕماوه‌كانی ئاماده‌بوواندا، دراوه‌که‌ی له‌ده‌ستیدا گوشی و دووباره‌ پرسی :

كێ‌ حه‌ز ئه‌كات هێشتا ئه‌م دراوه‌ی هه‌بێت ؟

دووباره‌ هه‌موو ئاماده‌بووان ده‌ستیان به‌رز كرده‌وه‌.

ئه‌م جاره‌یان پیاوه‌كه‌ دراوه‌‌ چرچ بووه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر زه‌وی و چه‌د جارێك به‌ له‌قه‌ (پێ‌ ) چووه‌ سه‌ری و به‌ پێڵاوه‌كانی به‌سه‌ر زه‌ویدا خشانی ، پاشان پاره‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه‌و پرسی: باشه‌، ئه‌ی ئێستا كێ‌ ئاماده‌یه‌ ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌م دراوه‌‌ ؟

دووباره‌ هه‌موو ئاماده‌بووان ده‌ستیان به‌رزتر كردووه‌.

ووتار بێژ ووتی : دۆستان ، له‌كه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵایه‌ی كه‌ من به‌سه‌ر ئه‌م دراوه‌دا هێنام، هیچ له‌ به‌هاكه‌ی كه‌م نه‌بووه‌وه‌‌ و هه‌مووتان خوازیارین .

وه‌ به‌ردوام بوو : له‌ ژیانی ڕاسته‌قینه‌شدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه‌، ئێمه‌ له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان دا به‌و بڕیارانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ین ، ڕووبه‌ڕووی چه‌دین كێشه‌ ده‌بینه‌وه‌ ، ده‌نوشتێینه‌وه‌و چرچ ده‌بین و خۆڵاوی ده‌بین و هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ هیچ به‌هایه‌كمان نییه‌، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌ ، جگه‌ له‌ و به‌ڵایانه‌ی كه‌ به‌سه‌رما ندا هاتووه‌ هه‌رگیز به‌های خۆمان له‌ ده‌ست ناده‌ین، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رماندان و خۆشیان ده‌وێین ، مرۆڤێكی پڕ به‌هاین.
سه ره تا
پەیوەندیم پێوەبکە
سا یه
Free Web Hosting