--------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/kashma.ueuo.com/maincore.php on line 39
 kashma - ده روو نناسی: لادانه‌ سێکسییه‌کان
kashma
کا تژ مێر

لادانه‌ سێکسییه‌کان

وه‌رگێڕانی: دارا حه‌مه‌د
به‌کالۆریۆس ده‌روونناسی
زۆرن ئه‌و لادانه‌‌ سێکسییانه‌ی تووشی مرۆڤ ده‌بن یان به‌ واتایه‌کی تر بڵێین که‌ مرۆڤ خۆی تووش ده‌کات به‌ ده‌ستی خۆی……..هه‌ندێک لادان هه‌یه‌ ترسناکه‌ له‌ وانه‌یه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی کات ببێته‌ نه‌خۆشی ترسناک و هه‌ندێ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی…هه‌روه‌ها هه‌ندێک لادان هه‌یه‌ زۆر باوه‌ بۆ نموونه‌ ده‌ستپه‌ڕکردن به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام [له‌ وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی لاوازی سێکسی]وه‌ سه‌یرکردنی فلیمی سێکسی یان خۆ ڕه‌حه‌ت کردن به‌ تایبه‌تی لای ئافره‌ت به‌ هه‌ندێک ئامێر ی وه‌ک ئه‌ندامی نێرینه‌ی ده‌ستکرد یان قوتوی شامپۆو کرێم که‌ به‌شێوه‌ له‌ ئه‌ندامی نێرینه‌ بچێت……….

جا لێره‌دا هه‌ندێک له‌ ترسناکترین لادانی سێکسی ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌می خوێنه‌ری کورد تا هیچ نه‌بێ شاره‌زاییه‌کی که‌میش بێ هه‌یبێ ده‌رباره‌ی ئه‌م لادانانه‌‌ ‌و لێیان دور بکه‌وێته‌وه‌،چونکه‌ ئه‌مه‌ لادانه‌ له‌ ڕێره‌وی کۆمه‌ڵگاو نامۆیه‌ به‌ ڕاستی هه‌ر که‌سێک تووشی ئه‌م جۆره‌ لادانه‌[انحراف]ه‌ بێت پێی ده‌گوترێ نه‌خۆش وکاریگه‌ری ده‌روونی وجه‌سته‌یی له‌ سه‌ری ده‌بێ..هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م لادانانه‌‌ له‌لای ئێمه‌ زۆرکه‌متره‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا هه‌یه، چونکه‌ له‌ڕووی ئاینیه‌وه‌ هه‌ندێک له‌م لادانانه‌، بۆ نمونه‌ سێکس له‌ گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان سێکس کردنی دوو که‌س له‌ یه‌ک ڕه‌گه‌ز [کوڕ له‌گه‌ڵ کوڕ و کچ له‌گه‌ڵ کچ]به‌ گوناحه‌ گه‌وره‌کان [الکبائر]داده‌ندرێت و له‌ ڕووی ده‌روونی وجه‌سته‌ییشه‌‌وه‌ به‌ نائاسایی و لادان داده‌ندرێت، گرنگترین لادانه‌کانیش‌ ئه‌مانه‌ن؛

1- ئێکس هیببیشیۆنیزم

exhibitionism

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌لای ڕه‌گه‌زی نێر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوڕ حه‌ز ده‌کا به‌رامبه‌ره‌که‌ی [کچ]به‌ڕووتی ببینێ یان شوێنێکی وروژێنه‌ری ببینێ تا چێژی لێ وه‌رگرێ وحه‌زیش ناکات ده‌ستی بۆببات وکاری سێکسی له‌گه‌ڵدا بکات ….به‌ڵام له‌لای ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر جودایه‌ ئه‌م حه‌ز ده‌کا واته‌ کچ حه‌زده‌کات خۆی به‌ڕووتی یان ئه‌ندامێکی به‌ڕووتی نیشانی به‌رامبه‌ری بدات و بیوروژێنێ وئه‌ویش چێژو خۆشی لێ وه‌ربگرێ.

pedophilia -2 پیدۆفیلیا؛

ئه‌م لادانه‌‌ زۆر ترسناکه‌ چونکه‌ که‌سی نه‌خۆش ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر منداڵ و ده‌یترسێنێ وله‌وانه‌یه‌ بیکوژێ و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی نانه‌وه‌ی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سزادانی ئه‌و که‌سه‌.

Voyevrism -3 ڤۆیڤریزم؛

لێره‌دا که‌سه‌که‌ حه‌ز ده‌کات سه‌یری خه‌ڵکی دیکه‌ بکات ،ئه‌وان سێکس بکه‌ن و ئه‌میش سه‌یریان بکات وده‌ستپه‌ڕ بکات وچێژ وه‌رگرێ،ئه‌م جۆره‌ش به‌زۆری له‌وڵاته‌ هه‌ژارو دواکه‌وتوه‌کاندا هه‌یه‌.

Transvestitism 4- ترانسڤی تیتیزم؛

له‌م جۆره‌دا که‌سه‌که‌ حه‌ز ده‌کات جلی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری له‌به‌ر بکا،واته‌ کچ جلی کوڕو کوڕ جلی کچ له‌به‌ر بکا،تاچێژی لێ وه‌ربگرێ-جا به‌ تێپه‌ڕبوونی کات کاری نامۆتر ده‌کات و زیاتر تووشی لادان ده‌بێت……..

Fetishism -5 فیتیشیزم؛

که‌سه‌که‌ لێره‌دا حه‌ز ده‌کات په‌نا بباته‌ به‌ر شت و که‌ره‌سته‌ی به‌رامبه‌ری…بۆنمونه‌ حه‌ز ده‌کا جل وکه‌ره‌سته‌ی به‌رامبه‌ری ببینێ ولای بێ هه‌تا تاڵه‌ موێکیش بێ حه‌ز ده‌کا لای خۆی دانێ وهێزی سێکسی پێ بوروژێنێ و چێژی لێ وه‌رگرێ…

genderidentity disder -6 گه‌ندرایدێنتیتی ؛

له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆش خۆی ده‌گۆڕێ بۆ ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تر …کوڕ خۆی ده‌کاته‌ کچ ولاسایی کچ ده‌کاته‌وه‌و ده‌نگی خۆی ناسک ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دا وه‌کو کچان قسه‌ بکات….

Zoophiele -7 زۆفیلی؛

ئه‌م لادانه‌ ترسناکه‌، چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی بۆی…لێره‌دا که‌سه‌که‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ئاژه‌ڵ و هه‌ندێک گیانله‌به‌ران بۆ تێر کردنی ئاره‌زووی سێکسی خۆی ،ئه‌مه‌ش به‌ زۆری له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌ که‌ له‌ منداڵیدا له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.وه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ نێوان ژنانی ئه‌وروپادا هه‌یه‌،وه‌ به‌زۆری له‌گه‌ڵ که‌رو سه‌گ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چێژ وه‌رده‌گرن……

Sadism -8 سادیزم ؛

له‌م حاڵه‌ته‌شدا که‌سه‌که‌ حه‌ز ده‌کا له‌ کاتی جووتبووندا له‌ که‌سی به‌رامبه‌ری بدات وئازاری بدا،هه‌ندێ جار ده‌گاته‌ ڕاده‌ی کوشتن تا چێژو خۆشی لێ وه‌رگرێ…..

Maschochism -9 ماسۆشیزم ؛

ئه‌م ناوه‌ له‌ نوسینه‌کانی نووسه‌رێک وه‌رگیراوه‌ که‌ له‌ نووسینه‌کانیدا به‌زۆری باسی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌کا که‌ پاره‌ش ده‌ده‌ن به‌ به‌رامبه‌ر بۆئه‌وه‌ی له‌ کاتی سێکسدا به‌رامبه‌ره‌که‌یان لێیان بده‌ن تا چێژ وه‌رگرن له‌م لێدانه‌ بۆیه‌ ده‌ڵێن خۆشترین چێژ وه‌رگرتنی سێکسی له‌ نێوان دوونه‌خۆش ئه‌وه‌یه‌ یه‌کێکیان سادی بێت و ئه‌وی تریان ماسۆشی بێت ،چونکه‌ ئه‌میان حه‌ز ده‌کات له‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی بدات وئه‌وی تریان حه‌ز ده‌کا لێی بدرێ له‌و کاته‌دا هه‌ردوو نه‌خۆش خؤشترین چێژ وه‌رده‌گرن له‌ یه‌کتری…

Homosexuality هۆمۆسیکسوالیتی ؛

له‌م حاڵه‌ته‌شدا که‌سه‌که‌ حه‌ز ده‌کا سێکس له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی خۆی بکا [کوڕ له‌گه‌ڵ کوڕو کچ له‌گه‌ڵ کچ] ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌ زۆرێ له‌و شوێنانه‌ زۆره‌ که‌ تێکه‌ڵاوی له‌ نێوان کوڕو کچ که‌متره‌…. به‌ تایبه‌تی له‌ به‌ندیخانه‌کان و به‌شه‌ ناوخۆییه‌ کاندا زۆره‌ …………………………………………………

تێبینی؛؛؛؛؛؛؛؛بۆیه‌ ناوی لادانه‌کانم وه‌ک خۆی نووسی‌وه‌ چونکه‌ هه‌ندێک له‌م ناوانه‌ گه‌ر وه‌ریگێڕیته‌ سه‌ر زمانی کوردی مانای ته‌واوی خۆی نادا …به‌داوای لێبووردنه‌وه‌..

ئه‌م وتاره‌م له‌ سایتی www.fula5.com به‌ ده‌سکاریه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌
سه ره تا
پەیوەندیم پێوەبکە
سا یه
Free Web Hosting